به‌ ڤیدیۆ.. ساتی هەڵکوتانە سەر ماڵێك و کوشتنی گەنجێك له‌ هەولێر

‌وێنەکە لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە

وێستگه‌ نیوز ـ
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە رێگای کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراوە، دەردەکەوێت کاتژمێر 11:7 خولەکی شەوی رابردوو، چەند چەکدارێک هەڵدەکوتنە سەر ماڵێک و دەستڕێژی گوللـە دەکەن و بەهۆیەوە گەنجێک کوژراوە و دوو کەسی دیکەش بریندارکراون.


به‌پێی زانیارییه‌كان، شەوی رابردوو لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر چەند کەسێک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک و دەستڕێژی گوللـەیان لێکردوون، گەنجێک کوژراوە و دوو کەسی دیکەش بریندارکراون.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ تا ئێستا پۆلیسی هەولێر هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی رووداوەکەوە بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌.


PM:02:05:26/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 14748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت