نیشانه‌یه‌كی شاردراوه‌ی كۆرۆنا كه له‌سه‌ر لێو ده‌رده‌كه‌وێت
وێستگه نیوزـ
توێژینه‌وه نوێیه‌كان ده‌ریانخستوه كه وشكبون یان قڵیشبردنی پێستی لێو، یه‌كێكی دیكه‌یه له نیشانه‌كانی دیكه‌ی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكانی پێستی به‌ریتانیا رایانگه‌یاندوه كه وشكبونی پێستی لێو یان قڵیشبردنی پێسته‌كه، یه‌كێكه له نیشانه شاردراوه‌كانی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌و پزیشكانه ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه كه له‌وانه‌یه وشكبونی پێستی لێو ببێته هۆی درستبونی ئازاریش له لێودا.
پزیشكه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه كه سه‌ره‌ڕای نیشتمانه‌كانی وه‌ك تا و كۆكه كه له نیشتانه سه‌ره‌كییه‌كانی توشبونن به ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌گه‌ری زۆره توشبوان نه‌خۆشیی پێستیشیان له‌سه‌ر ده‌ربكه‌وێت.
پزیشكه‌كان زیاتر رونیانكردوته‌وه كه له‌وانه‌یه دوای چاكبونه‌وه‌ش لێوه‌كان وشك ببن و قڵیش به‌رن، به‌ڵام ئه‌وه‌شیان وتوه كه هه‌ركات لێو قڵیشا ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه كه كه‌سه توشی كۆرۆنا بوبێت، به‌ڵكو له‌وانه‌یه به‌هۆی كه‌شی سارد و سه‌رماوه ئه‌وه روو بدات.
PM:07:43:25/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 18372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت