ئاسایشی‌ سلێمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ باندێكی‌ چوار كه‌سی‌ راگه‌یاند


وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ باندێكی‌ چوار كه‌سی‌ راگه‌یاند كه‌ بارزگانیان به‌ شوێنه‌وار و مادده‌ی‌ هۆشبه‌ره‌وه‌ كردووه‌. 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24ی‌ ئه‌یلولی‌ 2020،  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌: "هێزەكانی ئاسایش لە رۆژی 10ی ئەیلوولی 2020 باندێكی چوار كەسییان ‏دەستگیركرد كە بازرگانییان بە شوێنەوار و ماددە هۆشبەرەكانەوە ‏كردووە".
 
ئه‌وه‌ش هاتووه‌: "ئەو چوار كەسە هەستاون بە ‏هەڕەشەكردن لە خەڵك بە چەكی بێ ‏مۆڵەت و بازرگانییان بە شوێنەوار و ‏ماددە هۆشبەرەكانەوە كردووە، هاوكات بە چەقۆ و چەك خەڵكیان بریندار ‏كردووە".‏
 
ئاسایشی‌ سلێمانی‌ ئاشكراشیكردووه‌: "ئەو چوار كەسە ‏تەمەنیان لەنێوان 40 بۆ 44 ساڵدا بووە، سیانیان دانیشتووی وڵاتی ‏بەریتانیان ‌و  یەكێكیشیان دانیشتووی شاری سلێمانییە‌ و سەرجەمیشیان دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە، ئێستاش رووبەڕووی یاسا كراونەتەوە و ‏لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.‏


PM:05:24:24/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 2280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت