عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح واژووی له‌سه‌ر پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی كرد

‌عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح

وێستگه‌ نیوز ـ

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان واژووی له‌سه‌ر پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری دارایی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان كرد.

هۆشیار عه‌بدوڵا، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌: "دوێنێ چوار شەممە، دواجار (عالی) هیمەتێک خۆی (شیرین) کرد و (شایان)ی خۆی وەک هەمیشە ئازایانە و بێمنەتانە نیشانی هەموو لایەکدایەوە".

ده‌شڵێت: "عەلی تەنها خۆی بەرەیەکە دژی گەندەڵیی و ئەم هەڵوێستەشی ئێجگار عالە، گومانم نەبوو لەوەی ئەو واژۆیە هەر دەبێت تۆ بیت هاورێ گیان، بەردەوام بە، ئەوە رێگا راستەقینەکەی گۆڕانە".

تا ئێستا سێ په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان واژوویان له‌سه‌ر پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری دارایی كردووه‌.

شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: تا ئێستا 23 په‌رله‌مانتار واژوویان بۆ پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری دارایی كردووه‌ بۆ په‌رله‌مان.

وتیشی: "رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 27ی ئه‌یلولی 2020، واژووكان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی دواتری بڕوات به‌ڕێوه‌".

ناوی ئەو پەرلەمانتارانەی واژووی پرساندنیان کردووە:

لیستی کۆمەڵی ئیسلامی:
عەبدولستار مەجید
عوسمان کانی کوردەیی
هەورامان گەچێنەیی
موسلیم عەبدوڵا
بەدریە سیوەیلی
رووپاک ئەحمەد
عومەر عەبدوڵڵا

لیستی یەکگرتووی ئیسلامی:
د. شێرکۆ جەودەت
ئەبوبەکر هەڵەدنی
ئیسماعیل سگێری
سەرچنار ئەحمەد
هەلەز ئەحمەد

لیستی نەوەی نوێ:
د. کازم فارووق
کاوە عەبدولقادر
موژدە محەممەد
سیپان سالم

لیستی گۆڕان:
عەلی حەمە ساڵح
شیرینی ئەمین
شایان عەسکەری

لیستی سەربەخۆکان:
مەم بورهان
سیروان بابان
دیاری ئەنوەر

لیستی ئازادی:
محێدین حەسەن.


PM:12:34:24/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 4308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو