ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م شوێنه‌ دابه‌ش ده‌كرێت


وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئه‌مڕۆ مووچەی مانگی ئایاری ئەمساڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم دابەشدەکرێت کە سەر بە حکومەتی ناوەندی بەغدایە.


وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24ی ئه‌یلولی 2020، مووچەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم بە بێ لێبڕین و بە رێژەی 100% دابه‌شده‌كرێت.

ماوەیەک لەمەوبەر، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتبوو، "هیچ مەبەستێکی سیاسی نەبووەتە هۆی دروستبوونی کێشە بۆ مووچەکانیان و سەرجەم کێشەکانیشیان لە چارەسەرکردندان و لە ئایندەیەکی نزیک دا مووچەیان دابەشدەکرێت".

دوای ئەوەش، حکومەتی عیراق بڕی نۆ ملیار دیناری بۆ مووچەی سێ مانگی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی هەرێم نارد.

لە ماوەی رابردوودا بەهۆی گۆڕانکاریکردن لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی عیراق و چەند وەزیرێکدا، کێشە کەوتبووە دابەشکردنی مووچەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە رەگەزنامەی گشتی، لە هەرێمیش بەهۆی ئەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە سەر بە حکومەتی عیراقە کێشەی دابەشکردنی مووچەیان هەبوو.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هێشتا مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشنەکراوە و حکومەتی هەرێم چاوەڕێی ناردنی 320 ملیار دینارەکەی بەغدایە و لە حاڵەتی دابەشکردنیشیدا بە لێبڕێنی 21% دەبێت.


AM:08:33:24/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 37112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت