وەزارەتی دادی عیراق بڕیاری داگیرکردنی زەوی و زاری کورد لە کەرکوک راده‌گرێت
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی جێبه‌جێكردن له وه‌زاره‌تی دادی عیراق، كاركردنی به گرێبه‌سته كشتوكاڵییه‌كانی ته‌عریب له پارێزگای كه‌ركوك راده‌گیرێت و ئاماژه‌ی به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له ساڵی 2012 كردوه كه خۆی له "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆی بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی كاروباری باكوری هه‌ڵوه‌شاوه ده‌بینێته‌وه، كه له رێگه‌یه‌وه گرێبه‌سته كشتوكاڵییه‌كانی ته‌عریب هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه."
بۆ هه‌ڵوه‌شاننه‌وه‌ی گرێبه‌سته كشتوكاڵییه‌كان نوسراوێك به واژوی ره‌عد سه‌عدوڵا عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی جێبه‌جێكردن به وه‌كاله‌ت له وه‌زاره‌تی دادی عیراق ده‌ركراوه و به‌رواری رۆژی چوارشه‌ممه 23ی ئه‌یلولی 2020ی له‌سه‌ره، و نوسراوه‌كه ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی جێبه‌جێكردن له پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌ددین و كه‌ركوك و دیاله و نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و ئه‌نبار كراوه.
نوسراوه‌كه به ناونشینانی بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستور ده‌ركراوه و تیایدا ئاماژه به بڕگه‌ی 4 له بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور داوه كه تایبه‌ته به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گرێبه‌سته كشتوكاڵییه‌كانی ته‌عریب له ناوچه جێناكۆكه‌كان و ئه‌و ناوچانه‌ی ماده‌ی 140 ده‌یانگرێته‌وه به تایبه‌تیش له پارێزگای كه‌ركوك.
نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داد ئاماژه‌ی به بڕیارێكی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له ساڵی 2012 كردوه كه خۆی له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆی بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی كاروباری باكوری هه‌ڵوه‌شاوه ده‌بینێته‌وه، كه له رێگه‌یه‌وه گرێبه‌سته كشتوكاڵییه‌كانی ته‌عریب هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
له نوسراوه‌كه‌دا هاتووه "كاری پێویست بكه‌ن بۆ راگرتنی مامه‌ڵه‌كردن به گرێبه‌سته كشتوكاڵییه‌كانی ته‌عریب تا ئه‌وكاته‌ی له‌وباره‌یه‌وه رێنمایی نوێ له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ده‌رده‌چێت" به‌تایبه‌ت كه ئێستا لیژنه‌یه‌كی وه‌زاریی پێكهێنراوه بۆ دیراسه‌كردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق.
له‌سه‌ر نوسراوه‌كه حه‌سه‌ن عه‌لی، پارێزه‌ر و یاساناس له دادگای كه‌ركوك له لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، ده‌رچواندنی ئه‌و بڕیاره به كارێكی گرنگ و پێویست ناوبردوه و ده‌ڵێت: به‌پێی ئه‌م بڕیاره نوێیه‌ی وه‌زاره‌تی داد، هه‌ر رێکارێک پێچه‌وانه‌ی ماده‌ی 140 بێت نابێت له‌مه‌ودوا له دادگاكان كاری پێبكرێت، چونكه به‌و بڕیاره جگه له‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كردن به گرێبه‌ستی كشتوكاڵیی ته‌عریب له كه‌ركوك راگیراوه.
راشیگه‌یاندوه كه ئه‌و بڕیار و رێنماییانه بیر هه‌موولایه‌ك هێنراوه‌ته‌وه كه ده‌بێت كار به ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی عیراق و لیژنه‌ی ماده‌ی 140 بكه‌ن، پێشی وایه كه ده‌رچوونی بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی جێبه‌جێكردنه‌وه، تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه، چونكه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه كرۆكی كاره‌كانی گرێبه‌سته كشتوكاڵییه‌كانی تێدا كۆده‌بێته‌وه.
PM:11:57:23/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت