ئیئتلافی نه‌سر داوای نوێكردنه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی ئیئتلافی نه‌سر رایگه‌یاند كه نوێكردنه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تریی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كان، پاكوبێگه‌ردیی پرۆسه‌كه زامن ده‌كات و داواشی کرد چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت.
ئایات موزه‌فه‌ر، وته‌بێژی ئیئتلافی نه‌سر كه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری عیراق سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات له لیدوانێكدا به‌پێویستی زانی كارتی بایۆمه‌تریی ده‌نگده‌ران نوێ بكرێته‌وه و وتی"ئه‌وه داواكارییه‌كی جه‌ماوه‌رییه و یه‌كێكیشه له داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران".
رونیشیكرده‌وه كه له‌كۆی 24 ملیۆن ده‌نگده‌ری عیراقی، ته‌نها 10 ملیۆن كه‌س كارته‌كانیان وه‌رگرتوه‌ته‌وه و چوار ملیۆنیش بێ كارتن و شه‌ش ملیۆنیش كارتی دیكه‌ی جگه‌له بایۆمه‌ترییان هه‌یه و چوار ملیۆنی دیكه‌ش هیچ جۆره كارتێكی ده‌نگیانیان نییه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وته‌بێژه‌كه‌ی ئیئتلافی عه‌بادی داوای له حكومه‌تی كازمی كرد چه‌ك ته‌نها له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بهێڵێته‌وه تا بتوانێت هه‌ڵبژاردنێكی بێخه‌وش به‌ڕێوه‌به‌رێت.
PM:11:10:23/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت