بومه‌له‌رزەیه‌ك له‌ سلێمانی رویدا و هاوڵاتیان هه‌ستیان پێكرد


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مشه‌و چوار شه‌ممه‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی رویدا و هاوڵاتیانیش هه‌ستیان پێكردوه‌ گوڕی بومه‌له‌ره‌كه‌ش 3.9 پله‌ بووه‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر.

نزیك كاتژمێر 9:30 خوله‌كی ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌ 23ی ئه‌یلولی 20230، بومەلەرزەیەک لە سنوری پارێزگای سلێمانی رویدا و بەپێی سەنتەری چاودێریی بومەلەرزەی زانکۆی تاران، گوڕەکەی 3.9 پلە بووە بە پێوەری رێختەر بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر و دووریی 26 کیلۆمەتر لە شاری سلێمانی روویداوە.

هاوڵاتیان هەستیان به‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ كردوه‌ و ئێستاش هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەهۆیەوە تۆمارنەکراوە.

هه‌ر ئەمشەو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر بومه‌له‌رزه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت "ئه‌مشه‌و کاتژمێر 09:29:46 بەکاتی‌ هەولێر بومەلەزەیەک بە گوڕی 3.9 پلە بە پێوەری ڕێختەر وە بەقولایی 10 کم وە لە دووری‌ 26 کم لە سلێمانی‌ و 35 کم لە چەمچەماڵ وە 11 کم لە بازیان روویدا."


PM:10:01:23/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 3748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو