بڕیاری کۆتایی لە بارەی ناردنی نەوتی سپی بۆ هەرێم درا

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
بڕیاری كۆتایی له‌ باره‌ی ناردنی نه‌وتی سپی بۆ هه‌رێمی كوردستان درا و پشكی ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین-یش زیاد كرا.


غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی گۆڕان له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: دوای ئەوەی رەزامەندی وەزیری نەوت و بریكاری وەزیری نەوتی عیراق لەسەر نوسراو و داواكاری بەندە بۆ هەناردەكردنی زیاتر لە 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ شەش ناوچەی هەرێمی كوردستان درا، ئێستا فەرمانی كۆتایی دەرچووە بۆ هەنار دەكردنی نەوتی سپی بە رێژە بۆ هەر شەش ناوچەكە بەم شێوەیە خوارەوە.

1. پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و راپەرین كۆی هەناردەكردنی دەكاتە (21،500،000) ملیۆن لیتر، كە لە یەك رۆژدا زیاتر لە 216 هەزار لیتر نەوتی سپی دێت بۆ ئەو سێ شوێنە.

2. پارێزگای هەولێر زیاتر لە (15،800،00) ملیۆن لیتری بۆ دێت، رۆژانە دەكاتە 144 هەزار لیتر.

3. پارێزگای هەڵەبجە كۆی هەناردە كردنی دەكاتە (5،250،000) ملیۆن، كە رۆژانە دەكاتە 36 هەزار.

4. پارێزگای دهۆك كۆی هەناردە كردنی (7،900،00) ملیۆن، كە رۆژانە دەكاتە 72 هەزار لیتر.

ده‌شڵێت: "ئەو نەوتەی کەدێت بۆ هەرێمی کوردستان بە نرخی حکومییە واتە 150 دینار دەکات بۆ هەر لیترێک، بۆهەربەرمیلێک دەکاتە 31 هەزار و 500، هیوادارم هەر چوار پارێزگاکە بەو رێژە دابەشی بکەن، نرخەکەی زیاتر نەکەن بەبیانوی جۆراو جۆر، لە هەموو حاڵەتێکدا دەبێت نرخی بەرمیلێک 35 هەزار تێپەڕنەکات بەگواستنەوەشەوە، گەرنا دواتر ئەوان بەرپرسن و ئێمەش رێکاری یاسایی دەگرینە بەر و وەزارەت ئاگادار دەکەینەوە".


PM:06:10:23/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 16900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت