چه‌ندین به‌رپرسی ئه‌منی كورد ده‌ستگیركراون و وێستگه نیوز ناوه‌كانیان بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز ـ
چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌منی كورد به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان ده‌ستگیركراون. دوێنێ سێشه‌ممه له‌شاری كه‌ركوك پێنج به‌رپرسی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی شاره‌كه ده‌ستگیركران، كه پێشتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی نه‌زاهه‌وه داواكرابوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له ده‌سته‌ی ده‌سپاكی عیراق، له لێدوانێكی تایبه‌ت به وێستگه نیوز رایگه‌یاند: "دوێنێ سێشه‌ممه له‌سه‌ر داوای ئه‌وان پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون، یه‌كێك له‌وانه عه‌میده‌و سه‌ر به‌پارتی دیموكراتی كوردستانه به‌ناوی عوسمان عه‌بدوڵا".
به‌پێی زانیارییه‌كان "عه‌مید عوسمان پێشتر كارگێری ناوچه بووه و له‌ناو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی كه‌ركوكیشدا وه‌ك نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه".
زانیارییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه پێشتریش له‌سه‌ر هه‌مان دۆسییه كه بریتییه له‌وه‌رگرتنی به‌رتیل و كاری نایاسایی به زیاتر له سێ هه‌زار ژماره‌ی ئۆتۆمبێل له سنووری پارێزگاكه، عه‌مید شێره سه‌ر سپی ده‌ستگیركراوه كه سه‌ر به‌یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، "12 كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه له‌سه‌ر داوای ده‌سته‌ی ده‌سپاكی ده‌ستگیركراون كه عه‌مید شوانی تیادایه پێشتر كارگێڕی كۆمیته بووه".
سه‌رچاوه‌كه تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی له نێو ئه‌و 12 كه‌سه چوار كوردی تیادایه باقییه‌كه‌ی عه‌ره‌ب و توركمانن و سه‌رجه‌میان له زیندانی فرۆكه‌خانه‌ی موسه‌نا زیندانی كراون.
وێستگه نیوز به‌دواداچوونی زیاتر بۆ ئه‌م رووداوه كرد و سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی شاری كه‌ركوك بۆ وێستگه نیوزی روونكرده‌وه: "له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر چه‌ندین به‌رپرسی ئه‌منی شاری كه‌ركوك له دۆسییه‌ی جیاواز جیاوازه‌وه تێوه‌گلاون بۆنمونه، عه‌مید محه‌مه‌د ناسر كه له‌سه‌ر بڕیاری به‌رێوبه‌ری پێشووی شاری كه‌ركوك "خه‌تابه ره‌ش" و له‌سه‌ر ئیمزای به‌رێوه‌به‌ری كاروباری ناوخۆی پۆلیس كاره‌كانی ئه‌نجامدابوو دۆسییه‌یه‌كی یه‌ك ملیار دینارییان بۆ كرده‌وه‌و ده‌ستگیركرا، دواتر له‌زینداندا گیانی له ده‌ستدا.
به‌هه‌مان شێوه‌ش موقه‌ده‌م قه‌یوان كه به‌رێوه‌به‌ری حساباتی پۆلیسی كه‌ركوك بوو به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستیگرا.
له‌لایه‌كی تره‌وه وێستگه نیوز زانیویه‌تی چه‌ندین ئه‌فسه‌ری تری كورد له دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاون، یاخود تێوه‌گلێونراون له‌ئێستادا ده‌ستگیركراون، كه بۆ ئازادكردنیان به‌شێوازی كه‌فاله‌ت دادگا داوای كه‌فاله‌تی تاپۆی سێ خانوویان لێ ده‌كات.
بەپێی قسەی سەرچاوەکە ئەفسەرانی پارتی دیموکراتی کەرکوک پشکی شێریان بەرکەوتووە لەتۆمەتبارکردنیان بەگەندەڵی و دەستگیرکردنیان.
سەرچاوەکە وتی: "لەدوای شانزەی ئۆکتۆبەر پارتی بەشداری کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی پارێزگا ناکات و بەشێوەیەک لەشێوەکان هەر دانیش بە حکومەتی کەرکوک نانێت و وەکو کەرکوکی داگیراکراو ناوی دێنێت، بەڵام تاوەکو ئێستا زۆرینەی ئەفسەرەکانیان لەهێزە ئەمنییەکان دەوامی خۆیان دەکەن و نەکشاونەتەوە".
هــ. ر
PM:02:33:23/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 37076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت