لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان هەواڵێکی دڵخۆشکەر لەبارەی موچەوە رادەگەیەنێت


وێستگەنیوز-
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی داهاتی ناوخۆ لەم مانگەدا بۆ سەروو 300 ملیار دینار زیادیکردوە، لە دواین رێنمایی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بۆ  مووچەی ئەم مانگە "لێبڕینی 21%ی مووچە نامێنێت".

سەرکۆ ئازاد، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، بەپێی ئەو لیستەی بۆ دابەشکردنی مووچە دانراوە، دوای دابەشکردنی دوو وەزارەتی حکومەتی عیراق دەست بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی لەلایەن حکومەتی عیراقەوە پارەکە دێت.
 
سەبارەت بەوەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 300 ملیاری داهاتی لەبەردەستە و 320 ملیار دیناریشی لەلایەن عیراقەوە بۆ دێت، ئایا دابەشکردنی مووچە بە لێبڕینی 21% دەبێت، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتی: "وەزارەتی دارایی لەگەڵ گەنجینەکان کۆبووەتەوە و ئەمجارەش هەر بە لێبڕینەوە دابەشدەکرێت، بەڵام جیاواز دەبێت لە هی مانگی رابردوو".
 
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا: "ئەگەر کەسێک مووچەکەی ملیۆنێک بووایە تەنیا 790 هەزاری وەردەگرت، بەڵام لەم رێنماییە تازەیەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەریکردووە لەنێو قایمەی مووچەی ئەم مانگە لێبڕینی 21%ی مووچەکە نامێنێت".



PM:12:41:23/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 48144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو