تەرمی ژنێک دۆزرایەوە کە شوێنەواری گولـلە لەسەر جەستەی هەیە

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگەنیوز-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە تەرمی ژنێکی تەمەن 40 ساڵ لە شوقەكانی موسەڵا لە كەركوك دۆزرایەوە کە شوێنەواری گولـلە  لەسەر جەستەی بوونی هەبووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان کە وێستگەنیوز لە بەرپرسانی ئەمنی شاری کەرکوک دەستیکەوتوە، ئەو ژنە خەڵکی دەرەوەی پارێزگای کەرکوکە و دوای "ئەوەی شەوی رابردو لەگەڵ کوڕێکدا چوەتە ناو شوقەکە، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە".
 
لەسەر ئەو روداوە تائێستا هیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە و شوێنی كوڕەكەش نادیارە.


PM:12:35:23/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 5928 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو