ناسنامەی بکوژی پیاوە ئایینیەکەی ئێزدییەکان ئاشکرا کرا

‌پیاوە ئایینەییە ئێزدیەکە-بکوژەکە

وێستگەنیوز

بریكاری میری ئێزدیان بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی ناسنامەی بکوژی پیاوە ئایینیەکەی ئێزدییەکانی لە قەزای شێخان ئاشکراکرد کە شەوی رابردوو لە سەر گردی پیرۆز لە شێخان کوژرابوو.

جەھوەر عەلی بەگ، بریكاری میری ئێزدییان بۆ کاروباری کومەڵایەتی لە لاپەرەی تایبه‌تیی خۆی لە تۆری کومەڵایەتیی فەیسبوک ناسنامەی بکوژی پیاوە ئایینیەکەی ئێزدییەکان ئاشکراکردووە و راگەیاندوە:" بکوژی کۆچەک میران برهان حەمۆ کۆچەک شەمۆ، كه‌سێكه‌ بەناوی (سەعید چیچو بەرەکات )".

وتیشی كه‌ بكوژه‌كه‌ "دانیشتوی گوندی کەندال-ه‌ و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشه‌وه‌ دەستگیرکراوه و ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە‌"، ناوبراو سوپاسی ئاسایش و پۆلیس و ھەمۆ دەزگاکانی ئەمنی قەزای شێخانی كردوه‌ کە به‌ماوه‌ی کەمتر لە 24 کاتژمێر توانیان ئەو بكوژه‌ دەستگیر بکەن.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر خدرو دیرۆ خانەسۆری، رۆژنامەنووس و چالاکوانی ئێزدی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، " شەوی رابردوو (کۆچک میران برھان حەمۆ کۆچک شەمۆ) خزمەتکاری پەرستگای لالش و مەزارگەی ئێزدیەکان لە سنوری قەزای شێخان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا".

وتیشی،" ئەو پیاوە ئایینیەی ئێزدیەکان ھیچ کێشەیەکی لەگەڵ کەسدا نەبووە، کۆچک کەسێکی ئایینی ئێزدیەکان بووە".

ئەو چالاکوانە ئاماژە بەوەشکرد،" ئەو پیاوە ئایینیە لە نێوان گوندی مەھەت و قەزای شێخان لە سەر گردی پیرۆز (مبارەک) کە ناوچەیەکی ئێزدییەکانە تەرمەکەی دوزراوەتەوە".


PM:11:58:22/09/2020








ئه‌م بابه‌ته 13224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو