واده‌ی خه‌رجكردنی 320 ملیار دیناره‌كه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ راگه‌یه‌ندرا


وێستگه‌ نیوزـ

پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو حكومه‌تی عیراق ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆی ده‌كات و بڕیاریشه‌ له‌ هه‌مان رۆژدا 320 ملیار دیناره‌كه‌ی پشكی هه‌رێم ره‌وانه‌ی هه‌ولێر بكات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عیراق بە كه‌ناڵی رووداوی راگەیاند، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 24ی ئه‌یلولی 2020، لەگەڵ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عیراقدا، 320 ملیار دینارەکەی ھەرێمی کوردستانیش خەرج بکرێت.

ئه‌و موچه‌یه‌ی كه‌ حكومه‌تی عیراق دابه‌شی ده‌كات موچه‌ی مانگی 9ی فه‌رمانبه‌رانه‌ و ئه‌وه‌ش كه‌ دوای گه‌یشتنی 320 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا له‌ هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت، موچه‌ی مانگی نیسانه‌.
 
پرۆژەیاسای بودجەی 2020ـی عیراق 148 تریلۆن دینارە و 81 تریلیۆن دینار کورتھێنانی ھەیە. حکومەتی عیراق لە پێناو وەگرتنی قەرزی دەرەکی و بەڵێنی دامەزراندن و 320 ملیار دینار پشکی ھەرێمی کوردستان پرۆژەکەی رەوانەی پەرلەمان کردووە و چاوەڕێی پەسەندکردنیەتی.


PM:07:27:22/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 22192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت