وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق: 57 كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیانله‌ده‌ستدا


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا 4 هه‌زار و 724 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركراون و 57 توشبوی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22ی ئه‌یلولی‌ 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق راگه‌ندراوێكی‌ له‌باره‌ی‌ دواین ئاماری‌ توشبوان و گیان له‌ده‌ستدانی‌ كۆرۆنای‌ بڵاویكرده‌وه‌ و تیایدا هاتوه‌، 4 هه‌زار و 724 توشبوی نوێ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا تۆماركراون به‌و پێیه‌ش كۆی گشتی توشبووان گه‌یشته‌ 327 هه‌زار و 580 كه‌س.

ئاشكراشیكردوه‌، 57 توشبوی دیكه‌ له‌ سه‌ر‌تاسه‌ری عیراق گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، به‌وه‌ش ئاماری گشتی گیانله‌ده‌ستدان به‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ بۆ 8 هه‌زار و 682 كه‌س به‌رزبۆوه‌.

به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عیراق، هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 3 هه‌زار و 682 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌، به‌وپێیه‌ تائێستا 261 هه‌زار و 757 توشبوی په‌تاكه‌ چاكبونه‌ته‌وه‌.


PM:06:01:22/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت