به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلار زیاتر دابه‌زی
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی دابه‌زینی زیاتری به‌خۆوه بینی و یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكا گه‌یشته 7.64 لیره‌ی توركی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ی ئه‌یلولی 2020 به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زینێكی پێوانهی‌ی تۆماركرد و به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كان هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مریكی گه‌یشته 7.64 لیره‌ی توركی.
به‌هۆی قه‌یرانی ئابوری و قه‌یرانه په‌یوه‌سته‌كان به ڤایرۆسی كۆرۆنا و سیاسه‌ته‌كانی توركیا به‌رامبه‌ر سوریا و لیبیا و یۆنان و هه‌وڵه‌كانی ئه‌نقه‌ره بۆ ده‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌كانی وزه له ئاوه هه‌رێمییه‌كاندا، كێشه‌یه‌كی زۆر به‌رۆكی توركیای گرتوه و رۆژبه‌رۆژ به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زینی زیاتر به‌خۆوه ده‌بینێت.
PM:12:20:22/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 3412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت