شاجوانی عیراق و به‌رپرسه ئیسرائیلییه‌كه
وێستگه نیوزـ
شاجوانی ساڵی 2017ی عیراق له وێنه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل ناوسراو به (موساد) ده‌ركه‌وت و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ش دڵنیا بووه له‌وه‌ی به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن كه به‌كرێگیراوی موساد-ه.
ساره عیدان، شاجوانی 2017ی عیراق وێنه‌كه‌ی خۆی و یوسی كوهین، سه‌رۆكی ده‌زگای موسادی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندوه كه وێنه‌كه‌ی له باخچه‌ی كۆشكی سپی له‌كاتی واژوكردنی رێككه‌وتنی ئاشتیی ئیسرائیل و ئیمارات و به‌حره‌ین گرتوه.
ساره وێنەیەکی دیکەشی لەگەڵ ببەرپرسێکی دیەکی ئیسرائیل گرتوە و له‌سه‌ر وێنه‌كان نوسیویه‌تی "چاوم به جه‌لعاد ئیردان، نوێنه‌ری نوێی ئیسرائیل له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و یوسی كوهین، سه‌رۆكی ده‌زگای موساد كه‌وت".
ساره دڵنیابووه له‌سه‌ر وێنه‌كه ره‌خنه‌یه‌كی زۆری لێده‌گیرێت، بۆیه نوسیویه‌تی "بێ ئه‌قڵه‌كانی ناو بیردۆزی پیلانگێڕی ئه‌م وێنه‌یه به‌كارده‌هێنن تا به‌وه تۆمه‌تبارم بكه‌ن سیخوڕ و به‌كرێگیراوی موسادم".
PM:09:59:21/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 8764
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت