په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: مووچه‌ی ئاییندە لێی ده‌بڕێت و پێوه‌ی دیار نییه كه بڕدراوه
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان پێی وایه كه موچەی ئایندەی هه‌رێم موچەیه بە لێبرینەوە بەڵام دەرناکەوێت کە لە ٢١٪ی لیَ بردراوە و ده‌ڵێت "ئه‌مه‌ش یەکێکی ترە لە اجتهادو داهێنانە نایاسایەکانی حکومەت."
سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی "بە پێ بەدواداچونەکانی من ،حکومەت و وەزارتی دارایی میکانیزمێکی نوێیان پەیڕەو کردوە بۆ دابەشکردنی مووچە بەجۆریکە نا یاسایی لە ناو نایاسایی ڕوودەددات ، بە شێوازێکی ژمێریاری ئەو لەسەدا ٢١ دەبڕن کە بە هیچ شێوەیەک مووچەی لە سەدا ١٠٠ نامێنیت بەڵکو دەبێیت بە لە سەدا ٧٩."
رونیشیكردوه‌ته‌وه كه میکانیزمەکە بەمشێوەیە دەبێت: برینی ٢١٪ لە مووچەی بنەڕەتی، بڕینی ٢١٪ لە دەرماڵەی بڕوانامە، بڕینی ٢١٪ لە زەوجی و منداڵ، بڕینی ٢١٪ لە جوگرافیا، بڕینی ٢١٪ لە ترساناکی، بڕینی ٢١٪ لە خانەنشینی، بڕینی٢١٪ لە باج، بڕینی ٢١٪ ئەگەر هەر ماددە و فەصڵیکی تر هەبێت".
سه‌ركۆ ئازاد رونیكردوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت "بۆ دەڵیین نایاسایی لە ناو نایاسایی دەکریت چونکە مووچەی بنەڕەتی بە یاساڕیکخراوە هەر دەبێیت بە یاسا ببڕێیت نەک بە ڕێنمایی لە وەزارەتی دارایی، میکانیزمەکە بەم شێوە جێبەجیدەکریت: " ٢١٪ بڕی چەک ٢١٪ بڕی شایستە ٢١٪ = (پۆینت دەردەچێیت تا ژمارە ٥)" ئەو پۆینتەی کە دەرچووە (هەریەک لە مووچەی بنەڕەتی و زەوجی و منداڵ و بڕوانامە و ترسانکی جوگرافی و باج و خانەنشینی ).ئەگەر فصل و ماددەی تر هەبوو کۆی مووچە و دەرماڵە دەردەچێیت — کۆی لێبڕینەکە = بڕی چەک" ده‌شڵێت "ئەگەر جیاواز دەرچوو ئەو کاتە جیاوازییەکە ٪ (هەریەک لە بنەڕەتی و بروانامە و هتد.. دەکەین، لێرەدا بڕی شایستە دەردەچێیت".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی زیاتر رونیكردوه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه "ئەم کردارە لە کۆی گشتی دەکرێت، دەستکاری لیستی مووچە ناکریت، لە کۆتاییدا ٢١٪ نامێنیت و مووچە دەبێت بە ٧٩٪، ئەم کردارەش نازانریت بۆ ئەوەی هیچ لە ئەستۆ گرتنیک بۆ حکومەت نەمێنێت بەرامبەر بە مووچە خۆران یاخود لە ترسی چاودێریی دارایی بەغداده."
له كۆتایی رونكردنه‌وه‌كه‌شیدا سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی داوا ده‌كات حكومه‌ت رونكردنه‌وه بدات و ده‌ڵێت "بۆیە پێوستە حکومەت و وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوە بدەن بە پەرلەمان و موچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان".
PM:08:08:21/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 9340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت