ته‌ندروستیی عیراق: 70 كه‌سی دیكه‌ به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا 3 هه‌زار و 821 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركراون و 70 توشبوی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و رێژه‌ی چاكبونه‌وه‌ش له‌ مردن زیاتره‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21ی ئه‌یلولی‌ 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق راگه‌ندراوێكی‌ له‌باره‌ی‌ دواین ئاماری‌ توشبوان و گیان له‌ده‌ستدانی‌ كۆرۆنای‌ بڵاویكرده‌وه‌ و تیایدا هاتوه‌، 3 هه‌زار و 821 توشبوی نوێ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا تۆماركراون به‌و پێیه‌ش كۆی گشتی توشبووان گه‌یشته‌ 322 هه‌زار و 856 كه‌س.

ئاشكراشیكردوه‌، 70 توشبوی دیكه‌ له‌ سه‌ر‌تاسه‌ری عیراق گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌وه‌ش ئاماری گشتی گیانله‌ده‌ستدان به‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ بۆ 8 هه‌زار و 625 كه‌س به‌رزبۆوه‌.

به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عیراق، هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 4 هه‌زار و 484 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌، به‌وپێیه‌ تائێستا 258 هه‌زار و 75 توشبوی په‌تاكه‌ چاكبونه‌ته‌وه‌.


PM:04:47:21/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 1928 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت