بۆ کارێکی گرنگ، کازمی جوڵەی بە هێزی دژه‌ تیرۆر و فڕۆكه‌كانی سوپا کرد


وێستگه‌ نیوزـ

خانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عیراق رایگه‌یاند كه‌ به‌ فه‌رمانی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپا راسپێردراون بۆ ئازادكردنی چالاكوانێكی رفێندراو له‌ باشوری عیراق.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی خانه‌ی ئه‌منیی عیراقدا هاتووه‌ كه‌ بۆ ئازادكردنی چالاكوانێكی رفێندراوی پارێزگای زیقار به‌ناوی (سه‌جاد عیراقی)، مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی راسپاردوه‌ به‌دوای ئه‌و چالاكوانه‌دا بگه‌ڕێن.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ كه‌ كازمی فه‌مانی به‌ ده‌زگای دژه‌ تیرۆری له‌ پارێزگای زیقار كردوه‌ بكه‌ونه‌ جوڵه‌ بۆ ئازادكردنی ئه‌و چالاكوانه‌ و پێی راگه‌یاندون كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپاش له‌كاتی كێوماڵكردنه‌كه‌یاندا پشتیوانییان لێ ده‌كه‌ن.


PM:04:17:21/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 3548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت