له رۆژئاوای كوردستان 63 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا
وێستگه نیوز-
له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 63 كه‌س له ڕۆژئاوای كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون و دوو كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ی ئه‌یلولی 2020، د. جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا نوێترین ئاماری توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای له رۆژئاوای كوردستان بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، دوو توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
وتوشیه‌تی: ئه‌و دوو كه‌سه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه ژن و پیاوێکن خەڵکی دێرکی هەرێمی جزیرەن.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی توشبوون له رۆژئاوای كوردستان د. جوان مستەفا ئاشكرایكردووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 63 كه‌س توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا و 30 یان له ڕه‌گه‌زی نێره و 33 شیان له ڕه‌گه‌زی مێ.
به‌پێی ئاماره‌كان تا ئێستا لە رۆژئاوای کوردستان 966 توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەو ژمارەیە 309یان چاکبوونەتەوە و 48 توشبووش مردوون.
AM:11:56:16/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 988
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت