پهرلهمانی كوردستان به ئامادهبوونی وهزیری كار و كاروباری كۆمهڵاتی كۆدهبێتهوه
وێستگه نیوز-
بڕیارە کاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئهیلولی 2020، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە 6ی ئاسایی خولی پاییزەی ساڵی دووەم لە خولی پێنجەمی ھەڵبژاردنی خۆی، ئەنجام بدات و تیایدا گفتوگۆ لەسەر خوێندنەوەی راپۆرتی لێژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ.
بهپێی زانیارییهكان، لە دانیشتنەکەدا گفتوگۆکردنی پلانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەبارەت بەدۆخی چاکسازییەکان و چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەناو چاکسازییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەئامادەبوونی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، دەخرێتەڕوو.
دوێنێ سێشەممە 15ی ئهیلولی 2020، دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بهڕێوهچوو تیایدا گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێکی دیکە کرا و بە دەنگی 70 پەرلەمانتار پێشنیازی یاسای ماف و ئەرکی نەخۆش پەسەند کرا و بەپێی ماددەکانی یاساکە ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەکی ھەمیشەیی بۆ لێکوڵینەوەی ھەڵە پزیشکیەکان پێکدەھێنێت.
بڕیارە دوای پەسەندکردنی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستی رێنمای بۆ جێبەجێکردنی یاساکە دەربکات، لیژنەی تەندروستی پرۆژەیەکی دیکەشی بۆ ماف و ئەرکی کارمەندانی تەندروستی ئامادە کردووە و ناوەڕۆکی یاساکە لە چوارچێوەی ئەرک و مافی نەخۆش جیاکراوەتەوە و دەبێت نەخۆش بەپێ یاسا مافەکانی لە بواری تەندروستی گشتی پێشکەش بکرێت و ئەرکەکانیشی لە چوارچێوەی پاراستن و رێزگرتنی کارمەندانی تەندروستی دیاریکراوە.
AM:11:31:16/09/2020
ئهم بابهته 1032
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت