ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم باسی چی دەکەن؟
وێستگه نیوزـ
بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ساز بكات و یه‌كێك له‌و پرسانه گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه بۆ پرسی بودجه و وزه.
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16 ئه‌یلوولی 2020، به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان به رێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانس به‌ڕێوه ده‌چێت."
جوتیار عادل ئاشكرایكرد كه له (39)یه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه تاوتوێ ده‌كرێن:
- خستنه‌ڕووی پوخته‌ی رێره‌وی به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌باره‌ت به بوودجه و وزه.
- خستنه‌ڕووی پوخته‌ی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020 عێراقی فیدراڵ.
- خستنه‌ڕووی بابه‌تی دارشتنی بنه‌ما ستراتیژییه‌كانی گشتیی بوودجه‌ی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵه‌كانی 2021-2023.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت، له كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی حكومه‌تی هه‌رێمدا باسی ده‌ستكردن به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌ران ناکرێت كه ئایا به چ میكانیزم و چ رێژه‌یه‌كی لێ بڕین ده‌بێت.
AM:09:46:16/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2936
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت