كازمی برایه‌كی خۆی ده‌كاته سه‌رۆكی لیژنه‌یه‌كی باڵا
وێستگه نیوزـ
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڵاویكردوه‌ته‌وه، برایه‌كی سه‌رۆك وه‌زیران كراوه‌ته سه‌رۆكی لیژنه‌یه‌كی باڵا.
نوسراوه‌كه به‌رواری 12ی ئابی 2020ی له‌سه‌ره و رائید جوحی، به‌ڕٍێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق واژوی كردوه و تیایدا (سه‌باح عه‌بدوله‌تیف مشتت) كراوه به سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه.
له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی عیراق ده‌وترێت كه (سه‌باح عه‌بدوله‌تیف مشتت) برای مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه.
AM:09:23:16/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2992
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت