وێنه‌كانی ئه‌و خێزانه كورده‌ی له به‌غدا سه‌ربڕدران
خێزانە کوردەکە
وێستگه نیوزـ
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو خێزانێکی کورد لە ماڵەکەی خۆیان لە بەغدا سەربڕدران و تا ئێستا هۆکاری روداوەکە رون نییە بەڵام سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکرد کە دز چوەتەسەر ئەو ماڵە کوردە.
كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویكرده‌وه كه خێزانەکە لە دایک و باوک و کچێک پێکهاتوون و کچەکەیان دەرچووی بەشی دەرمانسازییە، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا درەنگانی شەوی رابردوو لە ماڵەکەی خۆیان لە ناوچەی مەنسور-ی بەغدا سەربڕدراون.
دواتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عیراق كه نه‌یویستوه ناوەکەی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاندوه "به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان هۆكاری كوشتنی ئه‌و خێزانه كورده ئه‌وه بووه كه دز چووه‌ته سه‌ریان و پاڵنه‌ری سه‌ره‌ی بۆ روداوه‌كه "دزیكردن" بووه."
AM:09:12:16/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 27916
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت