په‌رله‌مانتارێك: هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی عیراق له مه‌ترسیدایه
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانتارێكی ره‌وتی حیكمه هۆشداریی دا له دواخستنی هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌ی عیراق كه بڕیاره له ساڵی داهاتودا به‌ڕێوه‌بچێت.
عه‌لی بدێری، په‌رله‌مانتاری ره‌وتی حیكمه پێی وایه كه مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه هه‌یه و ئاشكرایكرد كه یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان ناكۆكیی به‌رده‌وامی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانه له‌سه‌ر یاسای دادگای فیدڕاڵی و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان.
وتیشی یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دیكه دۆخی ته‌ندروستی و قه‌یرانی داراییه كه ئێستا پیایدا تێده‌په‌ڕێت، بۆیه له‌وباوه‌ڕه‌دایه كه هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه مه‌ترسیی له‌سه‌ر بێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوای پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڕیاریدا له مانگی حوزه‌یرانی 2021 هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ئه‌نجام بدات.
AM:12:03:16/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 4012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت