فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا به‌چڕی به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ده‌سوڕێنه‌وه
وێستگه نیوزـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا به چڕی به‌سه‌ر ئاسمانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا سوڕاونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عیراق رایگه‌یاند كه ناوبه‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به موشه‌ك ده‌كرێته ئامانج و سوڕانه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكانه‌ش له‌وانه‌یه بۆ رێگریكردن بووبێت له هێرشێكی له‌وجۆره.
فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به‌شی مه‌ده‌نی و سه‌ربازیی تێدایه و له به‌شه سه‌ربازییه‌كه‌یدا شانبه‌شانی هێزه‌كانی عیراق، هێزه‌كانی ئه‌مریكاشی لێیه، زۆرجاریش هێرشه موشه‌كییه‌كان بۆ به‌شه سه‌ربازییه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌یه.
ئه‌مریكا گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه ئێران له عیراقدا تۆمه‌تبار ده‌كات به ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه‌ی كه ده‌كرێنه‌سه‌ر بنكه سه‌ربازیه‌كانی و سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له به‌غدا.
PM:11:06:15/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 3860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت