عه‌لاوی: هێزه‌كانی ئه‌مریكا لە عیراقەوە بۆ هه‌رێم دەکشێنەوە


وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆكی ئیتئلافی وه‌ته‌نییه‌ی سوننه‌ رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق ناكێشنه‌وه ‌و له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێنه‌وه‌.

له‌دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی ئیتئلافی وه‌ته‌نییه‌ رایگه‌یاند: عیراق هێشتا وڵاتێكی نه‌خۆشه‌و له‌ژووی بوژانه‌وه‌دایه‌و پێویستی به‌هاوكاری ده‌ره‌كییه‌ بۆ پاراستنی ئاسایش و به‌رگریكردن له‌خۆی، وتیشی: عیراق توانای ئه‌وه‌ی نییه‌ به‌رگری له‌خۆی بكات له‌به‌رامبه‌ر وڵاتانی ئقلیمی یان له‌ ناوخۆدا یان روبه‌روبونه‌وه‌ی داعش، بۆئه‌وه‌ش پێویستی به‌ هاریكاری وڵاتانی جیهان هه‌یه‌. 

به‌وته‌ی عه‌لاوی، ئه‌مریكا له ‌عیراق ناكشێته‌وه‌ به‌ڵكو له ‌هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێته‌وه‌، به‌ڵام پێویسته‌ جۆری ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مریكا له ‌عیراق ده‌مێنێته‌وه‌ دیاریبكرێت و كێ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ جۆڵه‌ی پێ بكات، چونكه‌ هێشتا رۆڵ و ئامانج و ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا روون نییه‌.

عه‌لاوی ده‌شلێت: ئه‌مریكا سیاسه‌تێكی روونی نییه‌ له‌باره‌ی پرسی ئارامی عیراقه‌وه‌و گرنگیی پێنادات‌. 


PM:10:47:15/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 3872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو