نوسینگهی رۆژنامهوانیی مهلا بهختیار رونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوه
وێستگه نیوزـ
نوسینگهی رۆژنامهوانیی مهلا بهختیار، ئهندامی ئهنجومهنی باڵای سیاسی و بهرژهوهندی یهكێتیی نیشتمانی كوردستان رونكردنهوهیهی بڵاوكردهوه و رایگهیاند "کاتیەتی... ئەو لاپەرە هەرە رەشانەی دوژمنایەتی ئازادی هەڵبدرێتەوە".
نووسینگەی رۆژنامەوانی مەلا بەختیار لەبارەی لەبارەی ئەو بەڵگانەی لەلایەن ژمارەیەک لە ئەندامان و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە بڵوکرانەوە و باس لە دانپێدانانەکەی مەلا بەختیار لە زیندان دەکات، ڕایدەگەیەنێت، مەلا بەختیاربە رونی بانگەوازی کردوە، هەرچی بەڵگە لەسەر(خۆی و شێخ عەلی ، مامۆستا پشکۆ) هەیە هی زیندان... بێ منەتبن بڵاوی بکەنەوە.
ئهوهش لهكاتێكدایه كه
بەپێی بەڵگەنامەیەک، کە ناوەڕۆکەکەی باس لە مهلا بهختیار و ئاڵای شۆڕش دەکات و ئاماژهی به دانپیانانی مەلا بەختیار کردووە بۆ ههڵوهشاندنهوهی ئاڵای شۆڕش.
بەپێی
بەڵگەنامەکە کە سەرکردەیەکی دیاری گۆڕان بۆ وێستگە نیوزی ناردووە، ئاماژە بەوەدراوە کە "مەلا بەختیار بەر 34 ساڵ لە زیندانی یەکێتی نووسیویەتی و تیایدا هەڵوەشاندنەوەی رەوتی ئاڵای شۆڕش-ی راگەیاندووە و دروستکردنی رەوتەکەی بە کارێکی هەڵە ناوبردووە".
دهقی رونكردنهوهكه:
رونکردنەوەیەک لە نوسینگەی رۆژنامەوانی مەلا بەختیارەوە
لە سایتی لڤین، بە ناوی بەڕێز رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆرانەوە، بڵاوکراوەتەوە، گوایە مەلا بەختیار، لە رێگەی بەڕێز فەرەیدون عەبدولقادرەوە، داوای کردوە دانپێدانانەکانی بڵاو نەکرێتەوە.
رای دەگەیێنین ئەو هەواڵە سەراپا دورن لە داوای مەلا بەختیارەوە، ئەگەر کاک فەرەیدونیش لوتفی وای کردوە، لە جوامیری خۆیەوە بوە، بە پیچەوانەوە، لە کتێبەکەدا، بەریز مەلا بەختیاربە رونی بانگەوازی کردوە، هەرچی بەڵگە لەسەر(خۆی و شێخ عەلی ، مامۆستا پشکۆ) هەیە هی زیندان... بێ منەتبن بڵاوی بکەنەوە، تەنانەت داواشی کردوە لەسەر تەلەفزیۆن، لەسەر ئەزمونی زیندان روبەرو لەگەڵ بەرپرسەکانی ئەوکاتە، دیبەیت بکات.
کاتیەتی... ئەو لاپەرە هەرە رەشانەی دوژمنایەتی ئازادی هەڵبدرێتەوە
نوسینگەیرۆژنامەوانی مەلا بەختیار
15/9/2020
PM:10:21:15/09/2020
ئهم بابهته 12384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت