ئیمارات و بهحرهین له كۆشكی سپی رێككهوتنهكهیان لهگهڵ ئیسرائیل واژوو كرد
وێستگه نیوز-
ئێوارهی ئهمڕۆ لە كۆشكی سپی، رێوڕەسمی واژوكردنی رێككەوتنی ئاشتی ئیمارات و بەحرهین لەگەڵ ئیسرائیل بەڕێوەچوو، بڕیاریشە ئیسرائیل باڵیۆزخانە لە ئیمارات و بەحرهین بکاتەوە.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە كۆشكی سپی و بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ هەریەك لە ئیمارات و بەحرهین ئیمزاكرد و لە ئیمارات عەبدوڵا بن زاید، وەزیری دەرەوە و عەبدوللەتیف زەیانی وەزیری دەرەوەی بەحرهینیش بە نوێنەرایەتی وڵاتەكانیان رێككەوتنەكەیان ئیمزاكرد.
لەو رێوڕەسمەدا كە نزیكەی 700 میوانی وڵاتانی جیهان ئامادەی بوون، ترەمپ رایگەیاند ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی رێڕەوی مێژوو بگۆڕین و هەنداوێكی مێژوویی لە پێناو بەهێزكردنی ئاشتی دەنێین.
لەكاتی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی واژوكردنی رێككەوتنی ئاشتی، چەند موشەكێك لە كەرتی غەززەی فهلهستینهوە ئاڕاستەی ئیسرائیل كران.
PM:09:34:15/09/2020
ئهم بابهته 1664
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت