گۆڕان تا یادی نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌ڵمه‌تێكی فراوان دژی مه‌لا به‌ختیار به‌رپا ده‌كات
نەوشیروان مستەفا، مەلا بەختیار
وێستگه نیوز ـ
بزووتنەوەی گۆڕان لە رێگەی میدیاکان و پەیجەکانی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیه‌وه هەڵمەتێکی فراوان دژی مەلا بەختیار بەرپا دەکات.
سەرچاوەیەک لە بزوتنەوەی گۆڕان بە وێستگە نیوزی راگەیاند: هەڵمەتەکە خۆی لەکارە "دزێوەکانی مەلا بەختیار و مەلەفەکانی ڕۆژانی زیندانی و تا دابەزاندنی گریانەکەی بەدەنگ و هەڵوەشاندنەوەی ئاڵای شۆڕش دەگرێتەوە".
سەرچاوەکە راشیگەیاند: "هەڵمەتەکە تا یادی لە دایکبوونی رەوەنشاد نەوشیروان مستەفا کە 22-12یە، بەردەوام دەبێت".
سەرچاوەکە وتی: "دەست ناپارێزین لەهیچ بەڵگە نامەیەک، هەمووی بڵاودەکەینەوە تا ببێت بەدەرس بۆ مه‌لا به‌ختیارو باسی نەوشیروان مستەفا نەکات".
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دوای ئه‌وه دێت كه لە چەند رۆژی رابردوودا
مەلا بەختیار، له میانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌ڤپه‌یڤینی كه‌ناڵی رووداو، كه تایبه‌ت بوو به كتێبی له "بری بیره‌وه‌رییه‌كان" کە 465 لاپەڕەی نووسینە و زیاتر لە 200 بەڵگەنامە و دۆکۆمێنتیشی تێدایە. لەو کتێبەدا فۆکس دەخاتە سەر چەند رووداوێکی مێژوویی ژیانی سیاسیی خۆی، هەر لە دروستبوونی کۆمەڵە و دروستبوونی ئاڵای شۆڕش و دواتریش چوونە ناو یەکێتی.
له باره‌ی شه‌ڕی پشت ئاشان و قڕناقای نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و حزبی شیوعی، مه‌لا به‌ختیار وتی: ئه‌و له ژیانیدا له‌گه‌ڵ دیل كوشتن نه‌بووه، پێشی بێویژدانی بووه كه ئه‌و شه‌ڕی حزبی شیوعی بكات.
وتیشی: "له شه‌ڕه‌كه‌دا 57 دیلی حزبی شیوعی شه‌هید كران، كه نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رپه‌رشتی كرد".
PM:06:13:15/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 6020
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت