نووسینگەی قوباد تاڵەبانی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە


وێستگە نیوز-
نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لیوا چەتۆ ساڵح، بریكاری وەزیری ناوخۆ هیچ لێدوانێكی سەبارەت بەپرسی دەوامی فەرمانبەران نەداوە.

نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕوونكردنەوەیە‌كدا رایگەیاندووە، لە ماوەی رابردوودا لێدوانێك بە ناوی بریكاری وەزارەتی ناوخۆ لەسەر پرسی دەوامی فەرمانبەران لە هەندێك كەناڵی میدیایی بڵاوبوویە‌وە، لەبەر هەستیاری دۆخەكە لێكۆڵینەوەیان لەم بابەتە كردووە و بۆیان دەركەوتووە كە بریكاری وەزارەتی ناوخۆ، وەكو خۆشی دەڵێت "بە هیچ شێوەیەك هیچ لێدوانێكی نەداوە، لەسەر پرسی دەوام". 

نووسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە "بریكاری وەزارتی ناوخۆ، وەكو هەموو ئەندامانی تیمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كابینەی نۆیە‌م پابەندە بە جێبەجێكردنی دید و سیاسە‌تی حیزبەكەی لە چوارچێوەی كارنامەی پەسەندكراوی كابینەی نۆیە‌می حكومە‌تی ھە‌رێم كە پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان یەكێك لە ئە‌ولە‌ویاتە‌كانمانە‌".

لەماوەی رابردوو جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دەبێت فەرمانبەران لەڕۆژانی یەكشەممە تا پێنجشەممە لەكاتژمێر 8ی بەیانی بۆ 3ی پاشنیوەڕۆ دەوام بكەن، دواتریش لێدوانێكی لیوا چەتۆ ساڵح، بریكاری وەزیری ناوخۆ لەپشكی یەكێتی بڵاوكرایەوە كە رایگەیاندبوو "ئەو بڕیارە لەم كاتەدا نامەنتقییە و نالۆژیكییە و لەسنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان جێبەجێ ناكرێت".


PM:05:17:15/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 10388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو