كچه زانایه‌كی چین به به‌ڵگه سه‌لماندی كۆرۆنا له ووهانی چین دروستکراوه
لی مێنگ یان
وێستگه نیوز
لی مێنگ یان، زانای بواری ڤایرۆس و توێژه‌ری پێشوو له زانكۆی هۆنگ هۆنگ بۆ ته‌ندروستیی گشتی کە ئێستا لە چین هەڵاتووە، به‌ڵگه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت كه بۆی پشتڕاست بووه‌ته‌وه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری ووهانی چین دروستكراوه.
كچه زاناكه‌ی چین به‌ڵگه‌یه‌كی زانستیی له سایتی Zenote بڵاوكردوه‌ته‌وه و رونیده‌كاته‌وه كه چۆن ڤایرۆسی SARS-CoV-2 له شێوه‌یه‌كی گونجاو له تاقیگه‌كانی شاری ووهان دروست كراوه، له ئاماده‌كردنی به‌ڵگه‌كه‌شدا دوو زانای دیكه‌ی چین به‌شداریان كردوه و باسیان له‌وه كردووه كه چۆن به به‌شێوازێكی پیشه‌سازییانه و ده‌ستكرد په‌ره‌یان به ڤایرۆسی SARS-CoV-2 داوه نه‌ك به شێوازێكی سروشتی.
لی مێنگ یان له به‌ڵگه ئاماده‌كراوه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه له ڤایرۆسه ده‌ستكاریكراوه‌كه چه‌ند سیفه‌تێكی بایۆلۆجیان تێدا ده‌ركه‌وتووه كه له‌و ڤایرۆسانه‌دا ده‌رناكه‌وێت كه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی گه‌شه ده‌كه‌ن.
ئه‌م به‌ڵگانه‌ی لی مێنگ له گفتوگۆیه‌كدا له پڕۆگرامی Loose Womenی به‌ریتانیدا باس كرا كه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو په‌خشكرا و تیایدا ئه‌و كچه زانا چینییه دووپاتیكرده‌وه "ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و تاقیگانه‌ی شاری ووهانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی حكومه‌تی چیندایه".
PM:12:56:15/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 11524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت