به‌ڤیدیۆ..ئاگرێكی دیكه له به‌یروت كه‌وته‌وه
وێستگه نیوزـ
له ته‌لارێكی لوبنان كه هێشتا له‌ژێر بنیادناندایە، ئاگرێكی گه‌وره كه‌وته‌وه و هێشتا هۆكاره‌كانی نه‌زانراوه.
ته‌لاره‌كه‌ی به‌یروتی پایته‌خت بازرگانییه و به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه به‌هۆكارێكی نه‌زانراوه ئاگره‌كه‌ی لێكه‌وتوه‌ته‌وه، دوای ئاگره‌كه‌ش ئۆتۆمبیله‌كانی ئاگركوژێنه‌وه چونه‌ته شوێنی روداوه‌كه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه سه‌ره‌تای مانگی رابردوو له به‌نده‌ری به‌یروت كۆگایه‌كی پڕله مادده‌ی نیتراتی ئامۆنیۆم ته‌قییه‌وه كه 2700 تۆن له‌و ماده‌ییه‌ی تێدا بوو.
ته‌قینه‌وه‌كه ئه‌وه‌نده به‌هێز بوو كه زیانی سه‌دان ملیۆن دۆلاری له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری دا و شه‌ش هه‌زار كه‌س بریندار بوون و زیاتر له 170 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستدا.
AM:11:01:15/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 4148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت