مالیكی له ئێرانه و ده‌نگۆی توشبونی به كۆرۆرنا ره‌تده‌كرێته‌وه
وێستگه نیوزـ
ده‌نگۆی توشبونی نوری مالکی، سەرۆکی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌یه‌كی ئیئتلافه‌كه ره‌تكرایه‌وه و رایگه‌یاند كه سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی بۆ ئێران به‌هۆی ئه‌وه نه‌بوه كه ناوبراو توشی كۆرۆنا بووبێت.
نوری مالیكی، سه‌رۆكی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌ردانێك گه‌یشته ئێران و دواتر هه‌ندێك ده‌نگۆ له میدیاكانی عیراق و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه كه گوایه مالیكی بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا چوه‌ته ئه‌و وڵاته.
له‌وباره‌یه‌وه سەعد مەتلەبی، سەرکردە لە ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: "بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی سیاسی لەگەڵ بەرپرسە ئێرانییەکان مالیكی سردانی ئه‌و وڵاته‌ی كردوه بەتایبەتی دوای پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا".
لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە باسیان لەوەکردوە گوایە مالیکی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و مەرامی سەردانەکەشی بۆ ئێران بەمەبەستی چارەسەرکردنە، مەتلەبی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوەو وتی: "سەردانەکە هیچ پەیوەندیەکی بە پەتای کۆرۆناوە نییە، بەڵکۆ مالیکی بەنیازە ژمارەیەک پشکنینی پزیشکی خولی ئەنجامدەدات".
هەر ئەمرۆ نوسینگەی ڕاگەیاندنی مالکی بڵاویکردەوە، "مالکی لە تاران لەگەڵ عەلی شمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران کۆبوەتەوە وهەردووکیان دوایین پێشهاتە سیاسیەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکردوە".
PM:10:41:14/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت