ئۆپۆزسیۆنی توركیا: حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنادا نه‌ماوه
وێستگه نیوزـ
گه‌وره‌ترین حزبی ئۆپۆزسیۆنی توركیا به دروشمی "حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر كۆرۆنادا ناشكێت" ره‌خنه‌ی توندی له پارتی ده‌سه‌ڵاتدار گرت.
ئۆگۆز كان سالیگی، جێگری سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماریی ئۆپۆزسیۆنی توركیا ره‌خنه‌ی توندی له پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار به سه‌رۆكایه‌تیی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گرت كه له‌به‌ر چالاكییه‌كانی خۆی، قه‌ده‌غه‌كردنی گردبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی له شاره‌كه دواخستوه.
له شاری ئیسته‌نبوڵ پارتی دادوگه‌شه‌پێدان به‌بۆنه‌ی په‌یوه‌ندیكردنی 100 هه‌زار كه‌س به ریزه‌كانی حزبه‌كه‌یه‌وه گه‌وره‌ترین چالاكیی رێكخست، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی ره‌خنه‌ی پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن و ده‌ڵێن كه ده‌بوایه له‌به‌ر مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ دوانه‌خرایه، به‌ڵام ئه‌و پارته گوێ به مه‌ترسییه‌كان نادات و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی بڕیاره‌كه‌ی دواخستووه.
جێگری سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماریی توركیا وتیشی كه به‌رپرسان خوێندنگه و هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگ و شانۆیان داخستوه، به‌ڵام بۆ پارتی دادگه‌شه‌پێدان گردبونه‌وه ئاسایی و خۆڕاییه و به ئاسانی ساز ده‌كرێت.
راشیگه‌یاند كه به‌هۆی خواسته‌كانی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كانی خۆی، حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنادا ناشكێت و كۆنتڕۆڵكردنی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌ده‌ست ده‌رچوه.
PM:09:45:14/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت