ئاماژەی ژیان لەسەر هەسارەی ڤینۆس دۆزرایەوە
وێستگه نیوزـ
زاناكانی به‌ریتانیا له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌یان به بوونی ژیانی بوونه‌وره نه‌ناسراوه‌كان كردوه و تێبینیی ئه‌وه‌یان كردوه كه شوێنه‌واری گازی فۆسفاین له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی ڤینۆس ده‌ركه‌وتوه.
زاناكان ده‌ڵێن كه فۆسفاین گازێكه كه بێ ره‌نگه و بۆنی وه‌ك سیر یان ماسییه‌كی بۆگه‌ن كردوو وایه.
ئه‌و زانایانه كه توێژینه‌وه‌كه‌یان كردوه هۆشدارییان داوه له‌وه‌ی كه تێبینی كردنی ئه‌و گازه به‌ڵگه‌ی ته‌واو نییه بۆ بوونی ژیانی بوونه‌وه‌ره نه‌ناسراوه‌كان، به‌ڵكو ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌یه‌كی كیمیایی و جیۆلۆجی له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی ڤینۆس روو ده‌دات.
به‌گوێره‌ی زانایان گازی فۆسفاین له‌سه‌ر زه‌وی به‌هۆی به‌كتریا یان بۆگه‌نكردنی مادده ئۆرگانییه‌كان دروست ده‌بێت، دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واری ئه‌و گازه‌ش به‌لای زانایانه‌وه ئاماژه‌یه بۆ بونی ژیانی بوونه‌وه‌ره بچوكه‌كان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی ناوبراو.
زاناكان ده‌ڵێن كه له‌وانه‌یه له‌سه‌ر رووی هه‌ساره‌كانی دیكه‌ش سه‌رچاوه‌ی گاز هه‌بێت، ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بوونه‌وه‌ری نه‌ناسراو یان بونه‌وه‌ره بچوكه‌كان له‌سه‌ر هه‌ساره‌كانی دیكه‌ی جگه‌له زه‌وی هه‌بن.
PM:07:01:14/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 10168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت