زیاتر له‌ چوار هه‌زار توشبوی نوێی كۆرۆنا له‌ عیراق تۆمار كرا


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا 4 هه‌زار و 169 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركراون و 72 توشبوی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14ی ئه‌یلولی‌ 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق راگه‌ندراوێكی‌ له‌باره‌ی‌ دواین ئاماری‌ توشبوان و گیان له‌ده‌ستدانی‌ كۆرۆنای‌ بڵاویكرده‌وه‌ و تیایدا هاتوه‌، 4 هه‌زار و 169 توشبوی نوێ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا تۆماركراون به‌و پێیه‌ش كۆی گشتی توشبووان گه‌یشته‌ 294 هه‌زار و 478 كه‌س.

ئاشكراشیكردوه‌، 72 توشبوی دیكه‌ له‌ سه‌ر‌تاسه‌ری عیراق گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌وه‌ش ئاماری گشتی گیانله‌ده‌ستدان به‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ بۆ 8 هه‌زار و 86 كه‌س به‌رزبۆوه‌.

به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عیراق، هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 4 هه‌زار و 427 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌، به‌وپێیه‌ تائێستا 229 هه‌زار و 132 توشبوی په‌تاكه‌ چاكبونه‌ته‌وه‌.


PM:06:21:14/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 1800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت