بانگخوازێك به‌ر چه‌قۆ درا
وێستگه نیوزـ
بانگخوازێكی ئیندۆنسییی به ره‌چه‌ڵه‌ك سعودی له‌كاتی وتنه‌وه‌ی وانه‌یه‌كدا به به‌رچاوی ئاماده‌بوانه‌وه هێرشیكرایه‌سه‌ر و چه‌قۆی لێ درا.
شێخ عه‌لی جابر، له‌كاتی وتاره‌كه‌یدا چه‌ند كه‌سێكی له ته‌نیشته‌وه بووه و له‌پڕ یه‌كێك له ئاماده‌بوان به به‌رچاوی ئاماده‌بوانه‌وه هاتوه‌ته‌سه‌ر ته‌خته‌ی وتاردان و چه‌قۆیه‌كی له شانی داوه، پاشان ده‌یان ئاماده‌بوو به‌ره‌و ڕووی هێرشبه‌ره‌كه رۆیشتن و ده‌ستگیریان كرد و راده‌ستی پۆلیسیان كرد.
شێخ عه‌لی جابر له شاری مه‌دینه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی له‌دایكبووه و له جیهانی ئیسلامی‌دا ناوبانگێكی زۆری هه‌یه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش ملیۆنان كه‌س گوێ له وتاره‌كانی ده‌گرن.
PM:11:10:13/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 8380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت