وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان كۆبوونه‌وه
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئه‌نجامدا.
كالی براون وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، مایك پۆمپیۆ، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له‌نێوان حكومه‌تی ئه‌فغانستان و بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان له میانی دانوستانه‌كانی ئاشتیدا له دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ره، جگه له شاندی حكومه‌تی ئه‌فغانستان، له‌گه‌ڵ مه‌لا عه‌بدولغه‌نی براده‌ر به‌رپرسی نوسینگه‌ی كاروباری سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان و شاندی یاوه‌ری كۆبۆوه.
كالی براون له راگه‌یه‌ندراوێكه‌دا كۆبونه‌وه‌كه‌ی وه‌ك روداوێكی مێژوویی له‌قه‌ڵه‌م داوه بۆ ده‌ستپێكردن به دانوستانه‌كان به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به جه‌نگ له ئه‌فغانستاندا.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پۆمپیۆ داوای له سه‌ركرده‌كانی تاڵیبان كردووه، دانوستانه‌كان بكه‌نه ده‌رفه‌تێك بۆ ئاگربه‌ستێكی یه‌كجاره‌كی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به رێگای سیاسی.
PM:03:42:13/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 1808
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت