سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رایگەیاند، ئەوانەی زیاتر لە مووچەیەك وەردەگرن ژمارەیان نزیكەی 67 هەزار كەسەو رێكارەكانی بڕینی ئەو مووچانەی كە نایاساین گیراونەتەبەر.
عەبدولكەریم خەسرەو، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كە پلەكەی وەزیرە رایگەیاند: "ئەوانەی زیاتر لە مووچەیەك وەردەگرن نزیكەی 67 هەزار كەسن، میكانزمێكمان داناوە لەو چوارچێوەیەدا دووبارە رێكیان دەخەینەوە، رەوانەی وەزارەتەكان دەكرێت بۆئەوەی پێداچوونەوە بەدۆسیەی ئەو كەسانەدا بكەن كە زیاتر لە مووچەیەك وەردەگرن".
سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون وتیشی: "بەشێك لەوانەی زیاتر لە مووچەیەكیان هەیە یاساییە وەك وارسی شەهیدان، ئەوانەی نایاساین دوو رێكار هەیە رێكارێكیان یاسای چاكسازییەو یەكێكیان دەبڕدرێت، ئەگەر بەدەر لە یاسای چاكسازی و بەفێڵ زیاتر لە مووچەیەک وەربگرێت ئەوا لە دەرەوەی یاسای چاكسازی مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت".
AM:11:49:13/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 4252
جار خوێنراوه‌ته‌وه