مسته‌فا كازمی گه‌یشته‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌


وێستگه‌ نیوزـ

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، سەرۆک وەزیرانی عیراق گەیشتە هەڵەبجە و لەلایەن ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی پارێزگاکەوە پێشوازیی لێکرا.

بڕیاره‌ له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌ڵه‌بجه‌، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق مۆنۆمێنتی هەڵەبجە کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی شارەکە و بەشێک لە چین و توێژە جیاوازەکانی شارەکەدا بکات و گوێ لە داواکارییەکانیان بگرێت، هاوکات کازمی تاجە گوڵینەشی لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدان لە هەڵەبجە دانا.

كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەشاری هەولێرەوە گه‌یشته‌ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی پارێزگاكە كۆبوه‌وه‌.

پێش سەردانیشی بۆ شاری سلێمانی، هەر ئەمڕۆ كازمی، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەشاری هەولێر كۆبوه‌وه‌.

دوێنێ كازمی، بەسەرۆكایەتی وەفدێكی باڵای حكومەتی عێراق گەیشتە شاری هەولێر، لەگەڵ بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆبوەوە و پاشان شاری پارێزگای دهۆكی كرد.


PM:05:11:11/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 1584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت