دوو كچی میسری بڕیاری هاوسه‌رگیرییان دا
وێستگه نیوزـ
بڕیارێك بۆ هاوسه‌رگیری له‌لایه‌ن دوو كچی میسرییه‌وه، ناڕه‌زاییه‌كی زۆری له‌و وڵاته دروستكرد و یه‌كه‌م هه‌نگاویش بۆ دادگایی كردنیان گیرایه‌به‌ر.
شیرین مه‌كاوی، كچێكی میسرییه و بڕیاریدا شوو به كچێكی دیكه به‌ناوی ریم موحسن بكات و ده‌ڵێن كه‌سوكاری هه‌ردوولاشیان به بڕیاره‌كه‌یان قایلن و هه‌ردووكیشیان ده‌خه‌نه ماڵێكه‌وه.
هه‌ندێك ستایشی هه‌نگاوه‌كه‌ی ئه‌و دوو كچه‌یان كرده و وتویانه "له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا شانازیتان پێوه ده‌كه‌ین"، به‌ڵام ئه‌شره‌ف فه‌ره‌حات، پارێزه‌ری میسری هه‌ڵمه‌تێكی له‌دژی ئه‌و دوو كچه ده‌ستپێكردوه.
فه‌ره‌حات له سه‌كۆی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌و هاوسه‌رگیرییه هاوڕهگهزبازهی به هاندان بۆ به‌دڕه‌وشتی له‌قه‌ڵه‌مداوه و رایگه‌یاندوه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره له‌ناو میسردا كرابێت ده‌بێت رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر بگیرێته‌به‌ر و كچه‌كان ده‌ستگیر بكرێن.
PM:09:26:09/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 11064
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت