ئاگر لە سێیەم كەمپی ئاوارەكانی شنگال كەوتەوە و چوار كابینە سوتان


وێستگەنیوز- رەڤەند گوھەرزی

ئەمڕۆ ئاگر لە كەمپی قادیای ئاوارەكانی شنگال لە قەزای زاخۆ كەوتەوە و بەھۆیەوە چوار كابینە و دوكانێك سوتان.

خدر دێرو خانەسۆری، چالاكی ئێزدی بەوێستگەنیوزی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە كەمپی قادیای ئاوارەكانی شنگال لە قەزا زاخۆ كەوتەوە، بەو ھۆیەوە چوار كابینە و دوكانێك بە تەواوی سوتان، روونیشیكردەوە، لە كاتی گڕگرتنی ئەو كابینانە ھیچ كەسێك لەناویاندا نەبووە و ھۆكاری ئەو رووداوەش دیار نییە.

لە ماوەی ٤٨ كاتژمێری رابردوو ئاگر لە سێ كەمپی ئاوارەكانی شنگال لە قەزا زاخۆ كەوتووتەوە و بەو ھۆیەوە ٣١ خێمە و دوكانێك سوتاون و ھیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

لە ساڵی ٢٠١٤ تا ئێستا زیاتر لە ١٠ ھاوڵاتی ئاوارەی شنگال بە رووداوی ئاگركەوتنەوەی ناو كەمپەكانی سنوری پارێزگای دھۆك سوتاون و گیانیان لەدەستداوە.


PM:12:53:09/09/2020






ئه‌م بابه‌ته 1228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت