كهركوك.. دوو گوللــه هاوهن له نزیك یاریگایهكی تۆپی پێ كهوتنه خوارهوه
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی دوو گوللــە هاوەن لهنزیک یاریگایهكی تۆپی پێ لە گوندی بەشیری باشووری كهركوک، هاوڵاتییەکی مەدەنی کوژرا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو، دوو گوللـەهاوەن له نزیک یاریگایهكی تۆپی پێ لە گوندی بەشیری سەر بە ناحیەی تازە لە باشووری شاری کەرکوک کەوتەخوارەوە و بههۆیهوه مێردمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵ بەناوی مستەفا قەنبەر محەمەد کوژرا.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، دوای رووداوەکە هێزێكی زۆری ئهمنی گهیشتوونهته شوێنی رووداوهكه و لێكۆڵینهوهیان لهوبارهیهوه دهستپێكردووه.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، گومان دەکرێت هاوەنەکان لەلایەن داعشەوە ئاڕاستەکرابن.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، ماوەی چەند مانگێکە جموجوڵەکانی چەکدارانی داعش لە چەند ناوچەیەکی عیراقدا رووی لە زیادبوونکردووە و شارەزایانیش هۆکارەکەی بۆ بوونی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە و خۆرێکخستنەوەی داعش دەگەڕێننەوە.
AM:09:25:07/09/2020
ئهم بابهته 1568
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت