شنگال.. تەرمی دوو کەس دۆزرانەوە


وێستگەنیوز-

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە  ٦ی ئەیلولی ٢٠٢٠ تەرمی دوو کەس لە سەر رێگای نێوان شنگال و ناحیەی تەلعوزێر لە سنوری پارێزگای نەینەوا دۆزرانەوە.

فەیسەڵ عەلی، چالاکی ئێزدی بە وێستگەنیوزی راگەیاند،  ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی دوو کەسی بە رەگەز عەرەب لە سەر رێگای شنگال بۆ تەلعوزێر دۆزرانەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی زانیاریەکان ئەو دوو کەسە بە رەگەز عەرەب بوون یەکێکیان پۆلیس بووە و ئەویتر چەکداری حەشدی شەعبی بووە، دوای دۆزینەوەی تەرمەکانیان ئاسەواری گولە بەسەریانەوە دیاربوو کە لەلایەن کەسانی نەناسراو کوژراون.

ئەو چالاکوانەی ئێزدیەکان باسی لەوەشکرد، لە دوو ساڵی رابردوو لە چواریانی شنگال بۆ بەعاج چوار کەس بە رەگەز عەرەب لە ھۆزی شەمەر کوژراون و ئەوەش دووەم رووداوی کوشتنە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ئەنجامدەدرێت.
هـ.هـ


PM:11:51:06/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 12012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت