میدیای یەکێتی ڕونکردنەوەیەک لەسەر دۆخی تەندروستیی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بڵاودەکاتەوە
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
وێستگه نیوزـ
ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستیی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بڵاوكرده‌وه و چه‌ند ده‌نگۆیه‌كی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ره‌تكرده‌وه كه له‌سه‌ر ناجێگریی ته‌ندروستیی ناوبراو بڵاوكراونه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی یه‌كێتی رونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌ناوی "رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی ته‌ندروستی هێرۆ ئبیراهیم ئه‌حمه‌د" بڵاوكردوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندوه كه دۆخی ته‌ندروستیی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د زۆر باش و جێگیره".
له رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتوه "سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌باره‌ی ناجێگیری ته‌ندروستی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه دوورن له راستییه‌وه، چونكه ره‌وشی ته‌ندروستی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د زۆر باش و جێگیره."
PM:11:41:02/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 11684
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت