فەرماندەیەکی سەربازی یەکێتی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا


وێستگەنیوز-
لیوا ئەنوەر عەزیز باوە، جێگری بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر و یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکانی یەکێتی ئەمشەو دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

مەڵبەندی کۆیەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمشەو پێشمەرگەی دێرین و دانەبڕا و قارەمانی گەلەکەمان لیوا ئەنوەر عەزیز باوە، جێگری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر کۆچی دواییکرد، مام ئەنوەر لەسەنگەرەکانی بەرگری لەخاک و نیشتیمان یەکێک بوو لەفەرماندە و پێشمەرگە ئازاو بەجەرگەکان، لەبواری ئەمنیش پارێزەری هەموان بووە".

ئەوەش هاتوە، " مام ئەنوەر هەموو تەمەنی بۆ بەرگری لەخاکی کوردستان و ئارامی هاوڵاتیان تەرخان کرد و خۆشەویستی ناو خەڵک هاوڕێیەکانی بوو ، بەداخەوە ئەمشەو بەنەخۆشی کۆرۆنا کۆچی دواییکرد بەمەش کوردستان و  یەکێتی نیشتیمانی کوردستان یەکێک لەفەرماندە و پیاوە هەرە ئازاکانی لەدەستدا".

مەڵبەندی کۆیەی یەکێتی باسی لەوەکردوە، بەناوی لێپرسراوی مەڵبەند و  ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەند و کادیرانەوە سەرەخۆشی لەخۆمان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەکەن.

هـ.هـ


PM:09:38:31/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 27448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت