كەشوهەوای و سبەی هەرێم بڵاوكرایەوە


وێستگە نیوز-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەش وھەوای 48 كاتژمێری داھاتووی بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ دەبێت، كەشناسی ئاماژەی بەوەشكردووە، سبەی شەممەش لە سەرجەم پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ لەپارێزگای سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما 35، هەولێر 36، دهۆك 34، كەركوك 36، هەڵەبجە 34، خانەقین 38 دەبێت.



AM:10:36:28/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو