ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی توشی کۆرۆنا بوو
وێستگەنیوز-
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی پەرلەمانی عێراق و یەکێک لە سەرکردەکانی ئەو حیزبە رایگەیاند، ماوەی چەند رۆژێکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە هەواڵیان پرسیوە، داواش دەکات هەموان پابەندی رێنماییەکان بن.
ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک باسی لەوەکردوە، "دەمەوێ پێتانی رابگەیەنم کە ماوەی چەند رۆژێکە توشی پەتای نەگریسی کۆرۆنا بووم و سوپاس بۆ خوا لەئێستادا دۆخی تەندروستیم جێگیرە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "دەمەوێ لێرەوە سوپاس خەمخۆری و دڵسۆزیتان بکەم کەچی لە رێگەی تەلەفۆنەوە بێت یاخود نامە لە ھەواڵی تەندروستی منتان پرسیەوە، پشت بە خوای گەورە ورە بەرز بە پاڵپشتی ئێوە ئەم پەتایەش تێ دەپەڕێنین و جارێکی دیکە بە یەکتر شاد دەبینەوە، ھیوادارم ھەمووتان دوربن لە ھەموو نەخۆشی و ناخۆشیەک و خوا شیفای ھەموو نەخۆشەکان بدات".
ئەو سەرکردەیەی یەکێتی ئەوەشی خستوەتەڕوە، تکایە لە پێناو خۆتان ئازیزانتان پابەندی رێنمایە تەندروستیەکان بن.
PM:08:34:27/08/2020
ئهم بابهته 9300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت